نوچەنێت-ئیسنا
دوای ئەوەی کە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند توونێلێکی سنووری سەر بە حەماسی دۆزیوەتەوە سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە لە کاردانوەیەکدا گوتویەتی: سوپای ئیسرائیل بە توندی وەڵامی هەر جۆرە جوڵە و هێرشێکی حەماس دەداتەوە.
بە گوێرەی رۆژنامەی”رای الیوم” نەتانیاهۆ رایگەیاندووە کە حەماس بە باشی لە دژکردەوەی ئێمە دڵنیایە و دەڵێت: دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشە و مەترسییەک ئامادەیی تەواویان هەیە بە تایبەت لە کەرتی غەزە.
نەتەنیاهۆ، بێ ئەوەی بە روونی وردەکارییەکان بخاتەڕوو تەنیا باسی لە چارەسەری سەرکەوتووانە کردووە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەی توونێلە سنووریەکان.
کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازی حەماس لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هەواڵی دۆزینەوە توونێلەکە رایگەیاندووە، ئەم هەوڵە ئاماژەیەکی روونە بۆ ترس و نیگەرانەی ئیسرائیل لە پێشکەوتنەکانی حەماس.