نوچەنێت
بەرەبەیانی سێ شەممە 19/4/2016، بازاڕی کڕین و فرۆشتنی نەوت و سووتەمەنی جیهانی جم و جوڵ‌ی بەرزبوونەوەیەکی گەورەی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا تۆمارکرد و بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز لەماوەی ساڵی ڕابردوودا نرخی نەوت ئەوەندە بەرز نەبووەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز زنایری تەواو لەبازاڕەکانی نەوتەوە بەدەست گەشتووەو بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 19/4/2016 نرخی یەك بەرمیل نەوتیخاوی پرێنت به‌ڕێژه‌ی (34) سه‌نت به‌رزبووه‌تەوە و ئاژانسەکە ئەوەش ڕادەگەیەنێت ئەمەش ئەو مژدەیەیە کە وڵاتانی پشتبەستوو بە سامانی نەوت چاوەڕێیان دەکرد.
ڕۆیتەرز ئاماژە بەوە دەکات کە بەم بەرزبوونەوەیە لە ئێستدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی پرێنت گه‌یشتووەتە (43) دۆلار و (25) سه‌نت، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی سووكی ڕۆژئاوای ته‌كساس (33) سه‌نت به‌رزبووەوە و گه‌یشته (40) دۆلار و (11) سه‌نت.