ئۆباما:پێش کۆتایی هاتنی ساڵی 2016 شاری موسڵ ئازاد دەکرێتەوە

0

نوچەنێت

باراك ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا وادەی ڕازگار کردنەوەی شاری موسڵێ ڕاگەیاند و دووپاتی ئەوەشی کردەوە کە هیچ سەربازێكی ئەمەریکی لەشەڕی ڕزگارکردنەوەی موسڵدا بەشداری ناکەن بەڵکو لەجێی بەشداری کردنی ڕاستەوخۆ لەشەڕەکاندا سەربازە ئەمەریکییەکان ڕاهێنان بەهێزە عێراقییەکان دەکەن.

لەچاوپێکەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆکی ئەمەریکا بەڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند ئەمەریکا و هێزە عێراقییەکان وادەی کۆتایی شەی ئازادکردنەوەی موسڵیان دیاریکردووە، و بەپێی ئەو خشتەیەی دامان ناوە بەر لەکۆتایی هاتنی ئەمساڵ شاری موسڵ لەدەست چەکدارانی داعش ڕزگار دەکەین.

ئۆباما لە چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییەکەیدا لەگەڵ كه‌ناڵی CBC ئەوەشی ڕاگەیاند ئەمەریکا هیچ سەربازێکی خۆی بۆ شەڕ نانێرێت، بەڵکو ئەوەی لەدەستمان بێت بۆ هاوکاری گەلانی عێراق دەیکەین، چەك و هاوکاری سەربازییان بۆ دابین دەکەین و سەربازەکانمان ڕاهێنانی پێشکەوتوو بە چەکدارە عێراقییەکان دەکەن بۆ ئازادکرنەوەی موسڵ و دڵنیاین بەرلەکۆتایی هاتنی ئەمساڵ موسڵ ئازاد دەکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com