پارتی و یەکێتی : رێککەوتنی ستراتیژی ده‌سته‌به‌ری پاراستنی ئه‌زمونه دیموكراسیه‌كه‌ی كوردستان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانه
نوچەنێت
ده‌قی راگه‌یاندراوی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی و پارتی.
له هه‌لومه‌رجێكی خرۆشاوی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جیهان، ناوچه‌كه، عیراق‌و كوردستانیش، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌یه. هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی‌و پارتی، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان سه‌رۆك تاڵه‌بانی و سه‌رۆك بارزانی، سه‌ر له‌به‌یانی (7/12/2011) بۆ تاوتوێكردنی كۆی ڕووداو و كێشه‌كان كۆبوونه‌وه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، ته‌وه‌ر به ته‌وه‌ر، بار‌و دۆخه‌كه و په‌یوه‌ندییان به دیموكراسی و ئه‌زمونی كوردستان و په‌یوه‌ندی ستراتیژی پارتی و یه‌كێتی، لێكدایه‌وه. دوای هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بابه‌تیانه‌ی قۆناغه‌كه، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به قۆناغێكی سیاسی نوێ دیاری كرا، له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسییه‌وه، ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه، په‌سه‌ند كران.
1- دۆخی ڕۆژهه‌ڵات: هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی، به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌ناو ڕووداوه‌كاندا ههنو كاریگه‌ری ناله‌باریان له‌سه‌ر دیموكراسی‌و ڕه‌وتی گۆڕانكارییه‌كان ده‌بێ، سهرهراش، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ئامانجی دیموكراسی‌و چاكسسازیو دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، له ڕۆژههڵاتو ناوچه‌كه‌دا، بونه‌ته داخوازی بنچینه‌یی گهلانو كۆمه‌ڵه‌كان. بۆیه، به‌دیهێنانیان پێویستییه‌كی له‌دواخستن نه‌هاتوون.
2- دۆخی عێراق: به‌نیگه‌رانیه‌وه، كۆبونه‌وه، ده‌ڕوانێته دۆخی چه‌قبه‌ستووی عیراق‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان‌و داوده‌زگاكان، كه سه‌ره‌نجام، له زیانی زۆربه‌ی خه‌ڵك‌و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كان شكاوه‌ته‌وه. به‌تایبه‌تی بواره‌كانی خزمه‌ت گوزاریو زیاد بوونی مه‌ینه‌تییه‌كان له ناوهڕاستو خواروی عیراقدا. كێشه‌ی مه‌ترسیداریش جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستورو ئه‌و ڕێكهوتننامانهیه، كه هه‌م له نێوان هێزه جیاجیاكاندا‌و هه‌م له نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و حكوومه‌تی عێراقدا، كۆكین له‌سه‌ریان. بۆیه، كۆبوونه‌وه سوربوونی خۆی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ده‌ستورو ڕێكه‌وتننامه‌كان دوپات ده‌كاته‌وه‌و پێشی وایه، پێچه‌وانه‌كه‌ی، هه‌تا دێت زیانی سیاسی‌و شێوه‌ی حكومڕانی خراپتریان لێ ده‌كه‌وێته‌وه. هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی، سوورین له‌سه‌ر پاراستنی هاوسه‌نگی نێوان هێزو پێكهاته جیاوازه‌كان، به‌رده‌وامیش، وه‌كو هه‌میشه، به‌شێكی كاریگه‌ر ده‌بین له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
3- هه‌لومه‌رجی كوردستان: ههلو مه‌رجی كوردستان، له‌م قۆناغه نوێیه‌دا، پێویستی بــــــه داڕشــــتنی سیاسه‌تی نوێ و گۆڕانكاری نوێ و چاكسازی زۆرتر و فراوانكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانه، هه‌روه‌كو له په‌یامی هاوپه‌یمانی كوردستان‌و دوا پرۆژه‌ی چاكسازی هه‌ردوو حیزب دا، په‌سه‌ندمان كردوون. به‌دی هێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ش، بێ جیاوازی ڕێبازی سیاسی ئه‌ركی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌كی سیاسی‌و دڵسۆزانی كوردستانه. ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێسای ئه‌رك و مافه‌كاندا. یه‌كێتی و پارتی دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه سورن له‌سه‌ر پاراستن‌و په‌ره‌پێدانی ئه‌زمونی دیموكراسی كوردستان و چاكسازی‌و خزمه‌ت گوزاری.. ئاماده‌ی درێژه‌پێدانی هه‌موو جۆره دیالۆگێكی به‌ر پرسیارانهشن له‌گه‌ڵ تێكڕای لایه‌نه‌كاندا. به‌گوێگرتن له‌ڕه‌خنه‌و پێشنیاز‌و پرۆژه‌ی بهجێشهوه؛ له به‌رامبه‌ردا، دیاره، پاپه‌ندبوون به ئارامی سیاسی‌و پێكه‌وه ژیانی به‌رپرسیارانه، هه‌ر وا ئازادی سیاسی‌و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، بنه‌مای كاریگه‌رن بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانی دیموكراسی و خه‌باتی هاوچه‌رخی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی. په‌یوه‌ند به‌م ئامانجه هاوبه‌شانه‌ش، بێگومان، ڕێگه به‌هیچ جۆره پێشێلكارییه‌ك نادرێ كه ئازادی گوزه‌ران و سه‌ربه‌ستی ده‌ربه‌ستی سیاسی، له‌ژێر هیچ په‌رده و بیانویه‌ك تێك بدات.لادانیش له یاسا، بێگومان سزای یاسایی له‌سه‌ره.
– په‌یوه‌ندی ستراتیژی: هه‌تا دێت، ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه، عێراق‌و كوردستان، باشتر ده‌یسه‌لمێنن كه هاوپه‌یمانی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتی، نه‌ك هه‌ر گرنگه، به‌ڵكو ده‌سته‌به‌ری پاراستنی ئه‌زمونه دیموكراسیه‌كه‌ی كوردستان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی مهترسییهكانیشه، له عێراق‌و كوردستان‌و ناوچه‌كه‌شدا. بۆیه، هه‌ردوولا، به بێ دوو دڵی، پابه‌ندبوونی خۆیان به ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی، باشتر له جــــارانو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكهوتننامهیهش، لـــــهسهراپای ئۆرگان‌و بواره‌كاندا، ئێستا له جاران زیاتر، به‌گرنگتر زانی.
له‌به‌ر ڕۆشنایی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه‌و ئه‌ركه‌كان، له ناوچه‌كه، عێراق، كوردستان‌و په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا، بڕیاری پێك هێــنانی چه‌ندین لـــیژنهی هاوبه‌ش درا، بۆ:
• ئاماده‌كردنی لێكدانه‌وه‌یه‌كی بابه‌تی له‌سه‌ر ڕووداو و پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ناوچه‌كه و كوردستان.
• لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندن.
• لیژنه‌یه‌ك بۆ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵان و ڕێنوێنیكردنیان له مه‌ڵبه‌ندو لقه‌كاندا.
ئیتر بۆ پێشه‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
7/12/2011
كوردستان- دوكان
پارتی و یه‌كێتی: رێگه به هیچ پێشێلكارییه‌ك نادرێت كه ئازادی و گوزه‌ران و سه‌ربه‌ستی له ژێر هیچ په‌رده و بیانوویه‌كدا تێكبدات
0
Share.