نوچەنێت-شفقنا
کەناڵی ئەلعەرەبیە، بە گیڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵنێری فەرمی ئۆردن (پێترا نیوز) رایگەیاند، کە ئەم وڵاتە باڵوێزی خۆی لە تاران بانگهێشت کردۆتە و هۆی ئەم بانگهێشت کردنەشی بۆ”دەستوەردانی”ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی و بە تایبەت وڵاتانی کەنداو گەراندۆتەوە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، وەزارەتی دەرەوەی ئۆردن وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە دەستوەردانەکانی ئێران لە ناوچە بۆتە هۆی پێکهاتنی قەیران و پەرەدانی ناسەقامگیری، رایگەیاندووە، کە تاران وەڵامی ئەرێنی داواکاریەکەی عەمانی لە پەیوەندی لە گەڵ “دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی” نەداوەتەوە.