پوردەستان: هێڵی سووری ٤٠ کیلۆمەتری تایبەت بە هەموو سنورەکانە

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە کە بوونی هێزەکانی داعش لە مەودای ٤٠ کیلۆمەتری هەموو سنورەکانی ئێران بە تایبەت پاکستان هێڵی سوری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

ئەحمەد رەزا پوردەستان راشیگەیاندووە، کە ئەگەر سوپا هەست بە مەترسی بکات کە ئەم هەڕەشەیەی لە سەرە بە دڵنیاییەوە کاردانەوەی دەبێت.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، سەرتیپ پوردەستان رۆژی یەکشەممە رایگەیاندووە: دیدارێکم لە گەڵ راوێژکارێکی سەربازی باڵوێزخانەی پاکستان هەبووە و پێم راگەیاندون، کە گروپە تیرۆرست و تەکفیریەکان لە وڵاتی ئێوە خەریکی سەرهەڵدانن، بەڵام بەرپرسە سەربازیەکەی پاکستان ئەمەی رەد کردۆتەوە.

پوردەستان ئەوەشی خستۆتەڕوو کە هێڵی سوری ٤٠کیلۆمەتری لەربارەی نزیک بوونەوەی داعش تایبەتە بە هەموو سنوورەکانی ئێران.

لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی ئێرانی، بە چەندی جار  جەختیان لە هێڵی سوری ٤٠ کیلۆمەتری کردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com