نوچەنێت-باشگاه خبرنگاران
پەرلەمانی عەرەبی، رۆژی یەکشەممە لە کۆتایی دانیشتنی چوارەمی خۆی کە لە بنکەی یەکێتی عەرەب لە قاهیرە بەڕێوەچوو، وێڕانی ناوبردنی حزبوڵڵای لوبنان بە گروپێکی تیرۆرستی، داواکارە کە ئێران کۆتایی بە سیاسەتی داگیرکاریی خۆی بێنێ و هاوکات دەستوەردانی ئێران لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی مەحکوم دەکات.
بە گوێرەی هەواڵنێریی فەرمی سعودیە(واس)، ئەحمەد بن محەممەد جەروان سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی، لەم بارەیەوە گوتوویەتی: حزبوڵڵا رێکخراوێکی تیرۆرستیە و یەکێتی عەرەب و رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لەم بارەیەوە هاودەنگن.
سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی، هیوادارە کە حزبوڵڵا لولەی چەکەکانی بەرەو ئیسرائیل بگرێت و جۆرێک لە هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی عەرەبی پێکبێت.
پەرلەمانی عەرەبی، لەم دانیشتنەی خۆیدا پشتیوانی خۆی لە کاندیداتۆری”مروان بر غوثی” بۆ خەڵاتی نۆبل خستەڕوو. مەروان بەرغوسی یەکێکە لە فەرماندە سەربازیەکانی بزووتنەوەی فەتح.