نوچە.نێت
سەرچاوەیەک لەلایەن پرۆگرامی ئەرەب ئایدۆل رایگەیاند کە ” کەناڵەکانی mbc بریاریانداوە کە هونەرمەندی ئیماراتی ئەحلام دوور بخەنەوە لە بەرنامەکە کە وەک لیژنەی دادوەر رۆڵی دەبنینی لەو بەرنامەیەداهونەرمەندی مەغریبی سەمیرە سەعید ببێتە دادوەر.
ئەو سەرچاوەیە ووتی” دەستەی کەناڵی ئم،بی،سی، قسەیان لەگەڵ هونەرمەندی مەغریبی سەمیرە سەعید کردوە کە وەک جێگرەوەی ئەحلام بەرنامەکە پێسکەش بکات، ئەمەش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە ئەحلام لە پێگە کۆمەڵایەتیەکان ئیهانەی خەڵکی لوبنانی کردوە .
ئیدارەی کەناڵەکە بەنیازە گرێبەست بکات بۆ هونەرمەندی سەمیرە سەعید بکات ئەحلام دوور بخرێتەوە لەبەرنامەکە،چونکە بەرنامەکەلەوەدەترسا کەهەرەشەی لێبکرێ لەلایەن کەناڵەکە خۆییەوە.
جێ باسە پرۆگرامی ئەرەب ئایدۆل لەکەناڵی mbc پێشکەش دەکرالەلایەن چەند هونەرمەندێکەوە ئەوانیش، راغب عەلامە، نانسی عەجەرەم و ئەحلام ،بەلام بەهۆی ئەوگرفتەوە ئەحلام دوور دەخرێتەوە ، سەمیرە سەعید لەبەرنامەکە ئامادە دەبێت.