نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
ئه‌سكه‌نده‌ر وه‌توت، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، هیچ هه‌لێك نیه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا، گوێی له په‌رله‌مانتاره مانگرتوه‌كان گرتوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ وه‌ڵامێكی هه‌بێت بۆیان.
وه‌توت دەڵێت: بۆ هه‌تا هه‌تایه هیچ هه‌لێك نیه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌لیم جبوری بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی په‌رله‌مان”، دووپاتیشی كرده‌وه ” مه‌گه‌ر به‌سه‌ر لاشه‌ماندا بگه‌ڕێته‌وه”.
هاوکات رایدەگەیەنێت ” هیوامان گه‌وره‌یه به گه‌له‌كه‌مان و هه‌ر ئه‌ویش سه‌رچاوه‌ی هێزمانه، بۆیه به پشتیوانی گه‌لی عێراق به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رێڕه‌وی چاكسازی”.