نوچه‌نێت- شه‌رقلئه‌وسه‌ت
چاك هیگڵ وه‌زیری به‌رگری پێشووی ئه‌مریكا، سه‌ردانه‌كه‌ی ئۆبامای بۆ ریاز و به‌شداریكردنی له لوتكه‌ی وڵاتانی كه‌نداودا به گرنگ نرخاند كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجام ده‌درێت.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن هیگڵ ده‌ڵێت “په‌یوه‌ندی ستراتیژی نێوان ئه‌مریكا و سعودیه، زۆر گرنگه و كارێكی بنچینه‌ییه بۆ داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ته‌واوكاری له نێوان داهمه‌زراوه‌كانمان كارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ به‌رگری كردن له ئاسایشی ناوچه‌كه”.
هه‌روه‌ها پێێوابوو كه ” ئێران تا ئێستاش گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی پاڵپشتی تیرۆره له جیهاندا”، ئه‌و ده‌ڵێـت رێگری كردن له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران ” ئاسان نییه”.
هیگڵ دەڵێت ” لێره‌دا ئاماده‌یی سه‌ربازیی ئه‌مریكا، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویسته به‌رده‌وام بێت له بنكه‌كانمان له كه‌نداو، پێویسته هاوبه‌شیمان به‌هێز بێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌ی كه ئێران ده‌یكات”.
ده‌رباره‌ی قه‌یرانی سوریاش هیگڵ گوتی ” ئێمه له چركه‌ساتی یه‌كلاكردنه‌وه نزیك ده‌بینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌بێ روسیه‌كان و ئێرانییه‌كان و سعودیه‌كان و توركه‌كان سه‌رناگرێت، به هه‌مان شێوه به‌بێ گه‌مه‌كه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش سه‌رناگرێ وه‌ك ئه‌مریكا و روسیا”.
هه‌روه‌ها ئه‌و پێیوابوو ” هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی له عێراق روویاندا، بوونه هۆی ده‌ركه‌وتنی داعش”، هه‌روه‌ها وتی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق ” شكستی هێنا له یه‌كخستنه‌وه‌ی عێراق، بوه هۆی به‌رده‌وامبوونی ململانێكان له‌گه‌ڵ كورد له هه‌رێمی كوردستان، له رۆژئاوای عێراقیش له‌گه‌ڵ سوننه‌كان، له ناوچه‌كانی شیعه نشینیش، له‌بری ئه‌وه‌ی كار بۆ یه‌خستنه‌وه‌ی عێراق بكات، به‌ڵام سیاسه‌ته‌كانی عێراقیان زیاتر دابه‌ش كرد”.