نوچەنێت-ئیسنا
هاوکات لە گەل ٣٧مین دانیشتنی پەرلەمانی لوبنان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە، کە ئەمڕۆ دوو شەممە،١٨ی ئەپریل بەرێوەدەچێت، چەند سەرچآوەیەکی ئاگاداری عەرەبت، باس لە خستنەرووی پیشنیاریکی تورکیا دەکەن بۆ چآرەسەری ئەم قەیرانە. هەروەها رایانگەیاندووە کە لەم پەیوەندیەدا چەند دیدارێکی نافەرمی لە پەڕاوێزی دانیشتنی ئەم دواییانەی ئیستەنبوڵ ئەنجام دراوە، کە رەنگە ببیتە هۆی چارەسەری بۆشایی سەرۆکایەتی لە لوبنان.
بە گوێرەی رۆژنامەی”الدستور”، سەرچاوەکانی ئاگادار کە بەشداری دانیشتنی لوتکەی هاریکاری ئیسلامی لە ئیستەنبوڵ بوونە رایانگەیاندووە، کە تورکیا بە ئاراستەی هەوڵەکانی بۆ بینینی رۆڵێکی چالاکانەتر لە وڵاتانی عەرەبی، لە هەوڵدایە تا ئەمین جەمیل سەرۆککۆماری پێشووی لوبنان و سەرۆکی حیزبی”الکتائب”ببێتە سەرۆککۆماری لوبنان.
بە گوێرەی زانیاریەکان تورکیا بۆ قەناعەت هێنان بە وڵاتانی پەیوەندیدار بە کەیسی سەرۆکایەتی لوبنان ولە سەروی هەموویانەوە سعودیە، ئێراقن و فەڕەنسا بە تایبەت دوای ئەوەی کە ڤاتیکان پیشوازی لە پێشنیارەکەی کردووە، ئەمین جەمیل بە باشترین بژاردە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی دەزانێت.
لە روانگەی تورکیاوە، ئەمین جەمیل پێشت سەرۆککۆماری لوبنان بووە و شارەزاییەکی تەواوی هەیە، پەیوەندی باشی لە گەڵ ئەمریکا هەیە،ل ە رووی سیاسیەوە دژبەری ئێران و حیزبوڵا نییە، پەیوەندیەکانی لە گەڵ سعودیە میژوویی و سەقامگیرە و گرنگتر لە هەمووان لە ماوەی سەرۆکایەتی خۆیدا توانیویەتی متمانەی تایفە وعەشیرەتە ئیسلامیەکان بەدەست بێنێ.
ئەگەر پێشنیارەکەی تورکیا سەرکەوتن بەدەست بێنی، بۆشایی سەرۆکایەتی لوبنان کە لە ماوەی دوو ساڵی روبردوودا دەوڵەتی ئەم وڵاتەی ئیفلیج کردووە پڕ دەبێتەوە.