نوچەنێت
بەهۆی زۆربوونی ژمارەی مانگرتوانەوە لە گۆڕەپانی تەحریر، ئەمڕۆ دووشەممە هێزە ئەمنیەکانی بەغدا بڵاوەی زیاتریان پێکرا و لەناوەڕاستی شارەکەو ناوچەی سەوز بۆ ئەوەی رێکاری زیاتر بگرنەبەر بۆ روونەدانی حاڵەتی نەخوازراو.
بەپێی هەواڵەکان، هێزە ئەمنیەکان دەرگای سەرەکی ئەنجومەنی نوێنەرانیان داخستووە، بەو هۆیەی ژمارەی مانگرتووان رووی لە زیادبوون کردووە.
هێزە ئەمنییەکان ئەو دەرگا سەرەکییەیان داخستووە کە فەرمانبەر و رۆژنامەنووسەکانی بینای پەرلەمان هاتوچۆی لێوە دەکەن “بەدەرگای یاسادانان” ناسراوە.
هاوکات مانگرتوان هاوشێوه‌ی دوێنێ له‌به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا چادریان هه‌ڵداوه‌و سورن له‌سه‌ر داواكانیان، كه دیارترینیان چاكسازی و پێكهێنانی حكومه‌تی ته‌كنۆ‌كراته.
دوێنێ مانگرتوان، له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی به‌غدا، په‌تی سێداره‌یان هه‌ڵواسی و ته‌پڵی جه‌نگیان كوتا، بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌كه‌یان له‌و هه‌نگاوه رونبكه‌نه‌وه.