نوچەنێت-تسنیم
وەزیری بەرگری ئەمریکا لە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە بەغدا.
بە گوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی “النشرە” ئەشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی سەربازی و سیاسی عێراق و هەروەها تاوتوێکردنی شەڕ لە دژی داعش بەسەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە بەغدا.
ئەم سەردانەی کارتەر لە کاتێکدایە، کە لە ئەنجامی ناکۆکی ناوخۆیی لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە پرسی چاکسازی ئەم وڵاتە، لە بەردەم قەیرانێکی گەورەی سیاسیدایە و گریمانەی ئەوەش دەکرێت، ئەم سەردانەی کارتەر بۆ تاوتوێکردنی ئەم کێشە و قەیرانەی ئێستای عێراق بێت.