مەحمود عەباس گەیشتە مۆسکۆ

0

نوچەنێت-فارس

مەحمود عەباس،سەرۆکی رێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بە مەبەستی باس و گفتوگۆ سەربارەی دوایی گۆڕانکاریەکانی فەلەستین گەیشتە مۆسکۆ.

بە گوێرەی راپۆرتی ماڵپەڕی”دنیا الوطن” میخائیل بۆگدانۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، پێشوازی لە مەعمود عەباس و شاندی یاوەری کردووە.

سائب عەریقات، سکرتێری گشتیی کۆمیتەی بەڕیوەبەری رێکخراوی ئازادیبەخشی فەلەستین، ریاز مالکی وەزیری دەرەوە و وتەبێژی رێکخراوی خۆبەرێوەبەر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی فەلەستین، لەم سەردانەی عەباس بۆ روسیا هاوڕێیەتی ناوبراویان کردووە.

بڕیاروایە مەحمود عەباس لە گەڵ ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا لە کۆشکی کرملین کۆبێتەوە و، سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاریەکانی فەلەستن گفتوگۆ بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com