نوچەنێت
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای کۆبوونەوەیەكی تایبەت و بەپەلەی لا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد کە هەرچی زووە کۆ ببنەوە و ڕێگە چارەیەك بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات بدۆزنەوە.
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی حکومەتی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی بڵاو کردەوە و تێیدا سەرەڕای جەخت کردنەوە لە ئەنجامدانی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە حکومەتی عێراقدا ،هاوکات داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامبدەن بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەك بۆ ئەو کێشانەی لە وڵات‌دا بوونی هەیە.
لەبەیاننامەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراقیدا هاتووە”گۆڕانكاری وه‌زاری و ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان ئه‌ڵقه‌یه‌كه له چاكسازی گشتگیر و كه‌سانی شاره‌زا و دوور له پشك پكشێنه‌ی حزبی بۆ پۆسته‌كان دیاریده‌كات كه نوێنه‌رایه‌نی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عێرااق بكه‌ن”.
عه‌بادی داوا لە په‌رله‌مان دەکات به‌رۆڵی خۆی هه‌ستێت و له‌نزیكترین كاتداو به‌په‌له كۆبێته‌وه و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌نگ له‌سه‌ر گۆڕانكاری وه‌زاری بدات و دواتریش ده‌نگ له‌سه‌ر گۆڕانكاری له ده‌سته سه‌ربه‌خۆكانیش بدات، هه‌روه‌ها رێگه‌چاره بۆ ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕووی وڵات بونه‌ته‌وه بدۆزێته‌وه.