نوچه‌نێت- نیۆرك تایمز
زاڵمای خه‌لیلزاد باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له عێراق، له رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز وتارێكی ده‌رباره‌ی قه‌یرانی سیاسی عێراق نوسیوه .
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه كه له ماوه‌ی ساڵانی 2005-2007 له عێراق كاری كردوه ده‌ڵێت، دواهه‌مین شتێك كه عێراق پێویستی پێیه‌تی قه‌یرانی سیاسییه، به‌تایبه‌ت كه ئێستا عێراق رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی و مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگی داعش بوه‌ته‌وه، تێچوویه‌كی زۆری ماددی و گیانی هه‌یه.
خه‌لیلزاد كه یاداشته‌كانی له‌ژیر ناونیشانی “باڵیۆز” دا بڵاو كردوه‌ته‌وه، پێیوایه ناتوانرێت ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی ته‌نگی به حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی هه‌ڵچنیوه تێبپه‌ڕێنرێت، ته‌نها له‌ژێر سایه‌ی هاوكاری ئه‌مریكی-ئێرانی نه‌بێت كه ده‌توانێت رێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌م قه‌یرانه سیاسییه بگرێت.
بارگرانییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران، له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكرد كه له 31 ی ئازاردا كابینه وه‌زارییه نوێكه‌ی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كاره له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكوه‌زیراندایه، به‌ڵام له‌وه‌دا هه‌ڵه‌ی كرد كه راوێژی به كوتله سیاسییه‌كان نه‌كرد كه له په‌رله‌مان باڵاده‌ستن وه‌ك خه‌لیلزاد ده‌ڵێت.
هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی عه‌بادی كاندیدی كردبوون، كه‌سانی ته‌كنۆكرات و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی باش و پاكن و دیدگای چاكسازییان هه‌یه، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تی پارته سیاسییه گه‌وره‌كانی عێراق ناكه‌ن و پشتیوانی ناكرێن. شاراوه نییه كه عه‌بادی له‌ژێر گوشارێكی گه‌وره و ناڕه‌زایه‌تی گشتی به‌رامبه‌ر حكومه‌ت و، شكسهێنانی له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی ئابووری و حوكمڕانیدا بڕیاری دا ئه‌م هه‌نگاوه بنێت.
بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه چالاكوانان و ئایه‌توڵڵا سیستانی مه‌رجه‌عی شیعه‌كان، داوا له عه‌بادی ده‌كه‌ن هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبێنێت بۆ چاكسازی، ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه و خزمه‌تگوزاری گشتی چاك بكات و خه‌رجییه ناپێویسته‌كان كه‌م بكاته‌وه و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی بكات. ئه‌و ده‌ڵێت راگه‌یاندنی ئه‌م حكومه‌ته له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه، هه‌وڵێك بوه بۆ رێگه گرتن له سه‌ركرده سیاسییه‌كانی تر.
عه‌بادی پێیوابوه پێشكه‌شكردنی تیمێكی به‌هێز و شیاو كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌رێنی و پشتیوانی سیستانی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، بۆیه ئه‌وانیتریش ناچار ده‌بن رازی بن به حكومه‌ته نوێكه. به‌ڵام عه‌بادی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چونكه زۆرینه‌ی گه‌مه‌كه‌ره‌كانی په‌رله‌مان له‌وانه كورد و شیعه و سوننه دژی هه‌نگاوه‌كه‌ی وه‌ستانه‌وه.
عه‌مار حه‌كیمی رابه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی دەڵێت، له كاتێكدا كه كابینه وه‌زارییه نوێكه له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌كان بێت، ئه‌وا پێویسته سه‌رۆكی حكومه‌تیش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه بێت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌ندامێتی عه‌بادی له حیزبی ده‌عوه و پێویسته ده‌ست له حیزبه‌كه‌ی بكێشێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارته سیاسییه‌كان ناوی كاندیده‌كان دیاری ده‌كه‌ن، بۆیه جیۆلۆجی ناسه كورده‌كه كه بۆ پۆستی وه‌زیری نه‌وت كاندید بوو كشایه‌وه، چونكه حیزبه كوردییه‌كان ئه‌ویان كاندید نه‌كردبوو، به هه‌مان شێوه ئه‌و كه‌سه شیعه‌ی كه بۆ پۆستی وه‌زیری دارایی كاندید كرابوو كشایه‌وه.
خه‌لیلزاد پێیوایه هه‌ڵوێستی پارته ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان، گرنگه بۆ بڕیاردان له هه‌نگاوی داهاتوو، ئاماژه‌شی به‌و رۆڵه ئاژاوه‌گێڕییه كرد كه سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق نوری مالیكی ده‌توانێت بیگێڕیت و، تا ئێستاش كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ر مه‌یدانی سیاسی عێراق هه‌یه.
باڵیۆز له‌سه‌ر زاری چه‌ند دیپلۆماتكار و به‌رپرسێكی په‌یوه‌ندار به سیناریۆی سیاسی عێراقه‌وه ده‌ڵێت، مالیكی ئه‌گه‌ر له چه‌ند ناوێكی ناو كابینه نوێكه رازی نه‌بێت ئه‌وا خۆشحاڵه به ره‌تكردنه‌وه‌ی، چونكه پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كه‌وێته‌وه ده‌ست حیزبی ده‌عوه كه خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ژماره‌یه‌ك له‌و ناوانه دوور ده‌خاته‌وه كه به‌شدار بوون له له‌سه‌ركار لابردنی له ساڵی 2014.
سیستانیش به گه‌مه‌كه‌رێكی گرنگ داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر دان بنێت به حكومه‌تی چاكسازیدا ئه‌وا سه‌نگ و قورسایی ده‌داتێ و، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر دژی بوه‌ستێته‌وه به مانای مه‌رگی حكومه‌ته‌كه‌یه. خه‌لیلزاد وای ده‌بینێت ئێرانییه‌كان كه رۆڵی دایه‌ن ده‌بینن بۆ پارته عێراقییه‌كان ،له عه‌بادی رازی نین و پێیانوایه له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه نزیكه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نایانه‌وێت لایبه‌ن له ترسی ئه‌و دانوستانه دوور‌و درێژانه‌ی به‌دوای خۆیدا ده‌یهێنێت، بۆ دانانی جێگره‌وه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش پارته شیعه‌كان دابه‌ش ده‌كات و چاویشییان له‌سه‌ر جه‌نگی دژی داعش ناهێڵێت.
باڵیۆزی پێشوو پێیوایه كه ئێران وایده‌بینێت، سه‌ركه‌وتن له جه‌نگی دژی داعش ده‌بێت په‌یوه‌ست بێت به ڕه‌واندنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێی سوننه‌كان نه‌ك هاندانی تایفه‌گه‌ری. به‌لای ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانیشه‌وه ،كه له‌مساڵانه‌ی دواییدا رۆڵێكی كاریگه‌ری بینیوه له به‌دیهێنانی یه‌كسانی له نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا و په‌یوه‌ندییه‌كی باشیشی له‌گه‌ڵ عه‌بادیدا هه‌یه، وه‌ك ئێرانییه‌كان ده‌ترسێت له‌وه‌ی كه ئه‌م قه‌یرانه سیاسییه‌ی به‌غدا، كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ.
باڵیۆزی پێشووی عێراق پێیوایه، نمونه‌ییترین رێگه بۆ به‌رگرتن له گه‌شه‌سه‌ندنی قه‌یرانی سیاسی هه‌ڵبژاردنی حكومه‌تێكه، دووربێت له كاریگه‌ری پارته سیاسییه‌كان، ئه‌مه‌ش له ئێستادا ده‌ست نادات.
لێره‌دا رۆڵی ئه‌مریكاو ئێران به دیار ده‌كه‌وێت، به هاندانی سه‌ركرده عێراقییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لبده‌نه عه‌بادی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ندێك گۆڕانكاری له حكومه‌ته‌كه‌یدا نه‌ك گۆڕانكاری ته‌واوه‌تی، نوسر رێگه‌یه‌ك پێشنیار ده‌كات كه هه‌ل ده‌داته عه‌بادی بۆ گۆڕینی 14 وه‌زاره‌ت كه ده‌یه‌وێت بیانگۆڕوێت و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بیداته ده‌ست پارته كاریگه‌ره‌كان.
خه‌لیلزاد وتاره‌كه‌ی به‌وه كۆتایی پێده‌هێنێت، كه ئه‌مریكا و ئێران به‌رژه‌وه‌ندییان هیه له‌دا كه ئه‌م قه‌یرانه سیاسییه چاره‌سه‌ر بكرێت، پێویسته به هاوڕێكی كار بكه‌ن له پێناو هاوسه‌نگی له نێوان پارته عێراقییه‌كان و سه‌رۆكوه‌زیران.هه‌روه‌ك پێویسته له‌سه‌ریشییان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ رێگرتن له به‌ره‌وپێشچوونی قوماره‌كه‌ی عه‌بادی به‌ره‌و قه‌یرانێكی سیاسی گه‌وره.