نوچە-میزان
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا، لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە بەرزایەکانی جەولان بە کەناڵەی “المیادین”ی گوتوە:بەرزاییەکانی جەولان بەشێکە لە وڵاتی سوریا کە بە هۆی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشەوە داگیر کراوە.
فەیسەڵ میقداد، جەختیش لەوەدەکاتەوە کە بوونی هێزەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاماژەیەکە بۆ داگیرکاری ئەم ناوچەیە.
میقداد وێڕای جەختکردنەوە، لەوەی کە سوریا واز لە بژاردەی بەرگری ناهێنێ دەڵێت: ئیسرائیل خەریکی دنەدانی سوریایە.
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا لە سەر ئەوەش پێداگری دەکاتەوە، کە پلانی ئیسرائیل سەبارەت بە ئیدیعای خاوەندارێتی بەرزاییەکانی جەولان بەشێک لە سیاسەتی هێرشکارانەی ئەم وڵاتەیە بۆ سەر سوریا و دەڵێت:رۆژانە لە نێوان سوریا و روسیا هەماهەنگی تەواو هەیە، بەڵام دەربارەی لێدوانەکەی نەتانیاهۆ هیچ راوێژێکمان نەکردووە.
فەیسەڵ میقداد ئەوەش دەخاتە روو، کە سوریا ئامادەی گرتنەوەی جەولانە تەنانەت ئەگەر بە رێگەی سەربازیەوە بووبێت.
جێی ئاماژەیە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ماوەی رۆژانی رابردووە لە لێدوانێکدا رایگەیاندبوو، کە سوریا دەبێ بەرزاییەکانی جەولان لە بیر بباتەوە.