سعودیە لە ٢٥ی ئەپریلەوە پرۆژەی چاکسازی دەستپێدەکات

0

نوچە-شفقنا

بلۆمبێرگ رایگەیاندووە، کە  سعودیە رۆژی ٢٥ی ئاپریل، وەک رۆژی دەستپێکی پرۆژەی چاکسازیە بنەرەتیەکانی خۆی ناودێر دەکات.

بەرپرسانی سعودیە لەم بارەوە رایاگەیاندووە، کە لەم رۆژەدا پلانی درێژماوەی خۆی بۆ کەمکردنەوەی رادەی بەستراوەیی بە داهاتی نەوت  دەستپێدەکەن.

بلۆمبێرگ لە زاری محمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینەوە نووسیویەتی: لەم رۆژە بەدواوە  دوورە ئاسۆی کار دەکرێت بۆ گەشەدانی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کەلتوری سعودیە، وێڕای کەم کردنەوەی رادەی بەستراوەیی ئەم وڵاتە بە داهاتی نەوت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com