نوچەنێت
سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ سەرکردایەتی بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە و، پەیوەندیش بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، بۆ ئەوەی ڕەوشەکە لەوە خراپتر نەبێت، ئەمڕۆ یەکشەممە (17\4\2016)، فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ بەشێک لە سەرکردایەتیی هێزە عێراقییەکان کۆدەبێتەوە.
هاوکات هەر بۆ خراپتر نەبوونی دۆخەکە، سەرۆککۆماری عێراق لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی بەشێک لە سەرۆکی حزبەکان ببینێت کە پێشبینی دەکرێت عەمار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیشیان لە نێو دابێت، دواتریش سەرۆکی هەندێک لە حزبەکانی دیکە دەبینێت.
هەروەها فوئاد مەعسوم، پەیوەندیی بەردەوامی لەگەڵ بارزانیدا هەیە، لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی کوردستانیش بە هەمان شێوە، چونکە دۆخی عێراق ئەوە دەخوازێت کە ناو ماڵی کورد یەک بێت.