نوچه‌نیت- هەولێر
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رۆژی یه‌كشه‌ممه 17ی نیسان لە لێدوانێكدا، بۆ رۆژنامەی شەرقلئەوسەتی چاپی لەندەن رایگه‌یاند ” ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌کانی ئه‌مریكا، له رێگه‌ی جۆزێف فۆتێلی فه‌رمانده‌ی هێزه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، په‌یامێكی گرنگ و كورتی به سه‌ركرده عێراقییه‌كان، گەیاندووە. تیایدا هاتوه ئه‌مریكا له رێگه‌ی هێزه‌كانییه‌وه كه له نزیك عێراق جێگیرن، هێڵه سوره‌كانی ده‌پارێزێت له عێراق، له‌ناویاندا هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه”.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره به‌و جۆره‌ی كه له رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌تدا هاتوه، رایگه‌یاندوه ” هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌و كاته‌وه‌ی جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی عێراقی كرد، روون بوو كه نه‌گۆڕه ستراتیژی و سیاسییه‌كانی ئه‌مریكای دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها ماكگۆركی نێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مریكاش هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هاتبوو. له‌كاتی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆككۆماری عێراق و ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی لیستی مه‌تحیدون به ئاشكرا رایگه‌یاندبوو، كه ئه‌وه‌ی له دژی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان روویدا كارێكی نایاسایی بوو”.
هه‌ڵوێستی كێری و ماكگۆرك روانگه‌ی سیاسی بابه‌ته‌كه بوو، به‌ڵام كاتیك واشنتن هه‌ستی كرد ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه په‌یامێكی روونی به فۆتێلدا نارد ،كه ئه‌و سێ سه‌رۆكایه‌تیه هێڵی سورن و سازشییان له‌سه‌ر ناكات.
هه‌ڵوێستی ئێرانیش ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌مدواییه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دەڵێت “ئێرانییه‌كان دوای رێكکه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی، توانای ئه‌وه‌یان نه‌ماوه رووبه‌ڕووی ئه‌مریكا ببنه‌وه له‌م جۆره بابه‌تانه‌دا، چونكه ئێرانیش به نزیكه‌یی هه‌مان ڕوانگه‌ی هه‌یه، كاتێك پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران هه‌ر وه‌ك پشكی شیعه ده‌مێنێته‌وه ئێران كێشه‌یه‌ی نیه. له هه‌مان كاتدا چاوی ئێران له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، ده‌رباره‌ی سوریا بگه‌نه رێكه‌وتنێك، ئه‌مه ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیه‌تی”.
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا له‌گه‌ڵ قه‌یرانی گۆڕانكارییه وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌بادییدا، هه‌ندێك لایه‌ن داوای گۆڕینی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه ده‌كه‌ن له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.