نوچە-میزان
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت دەڵێت، سەرۆکی شاندی سوریا لە وتووێژەکانی جنێف خوازیاری ئەوەیە کە رستەی”پێکهاتنی قۆناغی ئینتقالی”لە گەڵاڵەی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرووەکان بۆ کاروباری سوریا رەش بکرێتەوە.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت رۆژی یەکشەممە لەم بارەوە نووسییەتی: بەشار جەعفەری، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری سوریا لە دانیشتنەکانی جنێف، وێڕای وەڵامدانەوەی بە پێشنیارەکانی ئەم دواییانەی نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا خوازیاری ئەوە بووە کە رستەی”پێکهاتنی قۆناغی ئینتقالی”لە گەڵالەکەی ستێفان دی مستۆرا، بسڕدرێتەوە و لە بەرامبەردا رستەی”پێکهاتنی دەوڵەتی یەکگرتووی نیشتمان”دابنرێ.
ئەم رۆژنامەیە ئەوەش دەخاتە روو کە بەشار جەعفەری، لە پەیوەندی لە گەڵ تەعدیلی گەڵاڵەی چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا، چەند داواکارییەکی دیکەشی خستۆتە روو کە بڕیار وایە لە دانیشتنی کۆتایی هەفتە تاوتوێ بکرێ و وەک پێشنیار بخرێتە بەردەم شاندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
ئۆپۆزسیۆنی سوریا جەختی لەوە کردۆتەوە، کە بەشدارییان لەم خولەی وتووێژەکان بەستراوەتەوە بە پێکهاتنی دەوڵەتێکی ئینتقالی کە خاوەنی دەسەڵاتی تەواو بێت.