نوچەنێت-رادیۆ فەردا
رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە راپۆرتێکدا دەڵێت، سعودیە هەڕەشەی لە دەوڵەت و کۆنگرێسی ئەمریکا کردووە، کە ئەگەر ناوی ئەم وڵاتە لە لایەن دادگاکانی ئەمریکاوە بخرێتە پاڵ رووداوە تیرۆریستیەکەی ١١ی سێبتامبەر، بە سەدان ملیار دۆلار داراییەکانی خۆی لەم وڵاتە دەفرۆشێ.
ئەم رۆژنامەیە لە راپۆرتێکی تایبەتیدا، کە رۆژی هەینی بڵاوبۆتەوە، دەڵێت، سعودیە دژایەتی خۆی لە گەڵ پەسەندکردنی گەڵاڵەی پەیوەندیدار لە کۆنگرێسی ئەمریکا دەربڕیوە.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی نیۆیۆرک تایمز، دادگاکانی ئەمریکا دەتوانن حکومەتی سعودیە بە هۆی رۆڵی ئەم وڵاتە لە روداوەکەی ١١٧ سێبتامبەر بکێشنە بەردەم دادگا.
لە بەشێک لە راپۆرتەکەدا هاتووە:دوابەدوای ئەم پەیامە هەڕەشەئامیزە کە لە لایەن عادل جەبیر، وەزیری دەرەوەی سعودیەوە بە واشنتۆن راگەیێنراوە، دەوڵەتی باراک ئۆباما بە مەبەستی پیشگرتن بە پەسەندی گەڵاڵەکە، لە گەڵ نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا کەوتۆتە وتووێژەوە. نیۆیۆرک تایمز، ئەم هەرەشەی سعودیەی وەک ئاماژەیەکی دیکە بۆ ناکۆکی و گرژی لە پەیوەندیەکانی سعودیە وئەمریکا وەسف کردووە.