ئوسامه نوجێفی: ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان رووده‌دات قه‌یرانی حكومه‌ته و خراوه‌ته سه‌ر په‌رله‌مان
نوچەنێت
حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ، باڵیۆزی ئێران له عێراق پێیوایه، ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران روویدا دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد و كاریكی ناده‌ستوری بوو.
ئه‌مه‌ش له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی موته‌حیدون ئوسامه نوجێفی، هه‌ردوولا له كۆمه‌ڵێك دۆسییه‌ی هاوبه‌شیان كۆڵییه‌وه به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه هاوپه‌یمانی موته‌حیدون ده‌ری كردبوو.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، كه نوجێفی پێویستی پاراستنی شه‌رعیه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی و مافی پێكهاته‌كانی دووپات كرده‌وه، ئه‌مه جگه له هاوبه‌شی له بڕیاردان و هاوسه‌نگی راسته‌قینه.
نوجێفی ئاماژه‌شی به‌وه كرد ” ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران روویدا، قه‌یرانی حكومه‌ت بوو خرایه سه‌ر په‌رله‌مان، له كاتێكدا پێویست بوو له‌ژێر رۆشنایی یاسا و ده‌ستوردا و به شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه چاره‌سه‌ر بكرایه”، دووپاتیشی كرده‌وه ” ئێمه پشتیوانی شه‌رعیه‌تین و هه‌ر كارێك له یاسا‌و ده‌ستور لابدات ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه”.
له‌لای خۆشییه‌وه باڵیۆزی ئێران، پشتگیری خۆی بۆ مافی پێكهاته‌كان بۆ به‌شداری كردنی كارا ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران روویدا دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد ره‌چاوی ده‌ستوری نه‌كرد.