وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ گفتوگۆ دەربارەی شەڕی دژ بە داعش گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

ئەشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە سەردانی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە مەبەستی تاوتوێ کردنی شەڕی دژ بە داعش، رۆژی شەممە گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.

ئەشتۆن کارتەر لەم سەردانەیدا، بڕیار وایە سەردانی بنکەی سەربازی زەفەرە بکات کە لە لایەن هاوپەیمانێتی جیهانی دژ بە داعشەوە بۆ بۆمبارانکردنی بنکەکانی داعش بەکارهێنراوە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە درێژەی سەردانەکەی دەچێتە ریازی پایتەختی سعودیە تاکوو لە گەڵ باراک ئۆباما، سەرۆککۆماری ئەمریکا خوازیاری بەشداریکردنی وڵاتانی ناوچەی کەنداو ببێ بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە لە لایەن داعشەوە کاول کراون.

وەزیری بەرگری ئەمریکا لە پلانیدایە، سەبارەت بە شەڕی دژ بە داعش لە گەڵ ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کۆببێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com