بەڵگەکانی پەنەما و ئاشکرابونی گەندەڵی دەسەڵاتداران و ناودارانی جیهان

0

نوچەنێت

بڵاوبوونەوەی هەزاران بەڵگەی نهێنی، نیشانی دەدات کە کاربەدەست و سەرمایەدار و دەسەڵاتداران چۆناوچۆن بە خۆدزینەوە لە دانی باج سەروەت و سامانی خۆیان دەشارنەوە و، داراییەکانی خۆیان ئاشکرا ناکەن.

بەڵگەکانی پەنەما کە لە یەکێک لە نهێنیکارترین کۆمپانیاکانی جیهان بە ناوی مۆساک فۆنسیکا دزراوەو، سەدان رۆژنامەڤانی جیهان بەشدارییان لە لێکۆڵینەوەكاندا کردووە، وایکردووە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا جوڵەی زیاتر دژ بە گەندەڵی، خۆدزینەوە لە باج، سپیکردنەوەی پارە و شاردنەوەی خاوەنی راستەقینەی کۆمپانیاکان، ببینرێت.

بەڵگەکانی پەنەما چین؟

ئەم بەڵگانە ئاشکرای دەکەن کە موشتەریەکانی مۆساک فۆنسیکا، بە چ شێوەیەک خۆیان لە دانی باج دەدزنەوە و گەمارۆکان لە بەچاو ناگرن و پارە سپی دەکەنەوە.

بۆ نمونە هەندێک بەڵگە رادەستی ملیۆنەرێکی ئەمریکی دەکات، تا بتوانێ سەروەت و سامان و داراییەکانی لە بەرپرسانی حکومەتی بشارێتەوە. ئەم کارەی مۆساک فۆنسیکا، بە تەواوەتی دژ بە یاسا و رێوشوێنە نێودەوڵەتیەکانە  کە بۆ پێشگرتن لە سپی کردنەوەی پارە و خۆدزینەوە لە باج دانراون.

ئە وناوانەی  کە ئاشکرا دەبن کامانەن؟

بە پێی زانیاریەکان کە لەم بەڵگانە بەدەست هاتوون، لە ناوی ١٢ سەرۆکی ئێستا و پێشووی وڵاتان هاتووە. بە تایبەت سەرۆکی ئەو وڵاتانەی  کە بەوە تۆمەتبار کراون کە سەروەت و سامانی وڵاتەکە یان تاڵان کردووە. لە هەمان کاتدا ناوی زیاتر لە ٦٠ کەس لە کەس و کار و ناسیاوانی سەرۆکانی وڵاتان و سیاسیەکانی وڵاتان هاتووە.

بە گوێرەی ئەم بەڵگانە، گومان دەکرێ کە هەندێک لە کەسە نزیکەکانی ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا دەستیان هەبووبێ لە کەیسێکی سپییکردنەوەی پارە کە بە میلیاردۆلار مەزندە دەکرێ.

هەروەها ناوی مێردی خوشکی شی جی پینگ، سەرۆککۆماری چین، پێترۆ پرۆشینکۆ، سەرۆککۆماری ئۆکراینیا، مائۆریسیۆ ماکری، سەرۆککۆماری ئەرژانتین، باوکی کۆچکردووی دەیڤید کامرۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سێ تا چوار کەس لە منداڵەکانی نەواز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان هاتووە.

ئەم بەڵگانە ئەوەس ئاشکرا دەکەن، کە سیگمۆندۆر گۆنلاکسۆن، سەرۆکوەزیرانی ئیسلەند هاوبەشی سەروەت و دارایی هاوسەرەکەی بووە بەڵام ئەم بابەتەی لە گەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدارنەهێناوەتە ئاراوە.ئەم بابەتەش بۆتە هۆی ئەوەی کە بکەوێتە ژێر گوشارەوە، تا رادەی دەست لەکارکێشانەوەی.هەروەها ناوی بەرپرسانی فیدراسیۆنی جیهانیی تۆپی پێ لەم بەڵگانە بەرچاو دەکەوێت.

بە پێی بەڵگەکان، یەکێک لە ئەندامانی سەرەکی کۆمیتەی ئەخلاقی فیفا، واتەخوان پێدرۆ دامیانی  کە پارێزەرە، وێڕا نووسینگەکەی بە گەندەڵی تاوانبار کراون، یەک لەو کەسانەی کە لەم گەندەڵییە بەشدار بووە  وپەیوەندی بە دامیانیەوەهەبووە، جێگری فیفایە. کێشەکە لیرەدایە کە ئەم جێگرەی فیفا مانگی مەی ساڵی رابردوو، لە پەیوەندی لە گەڵ ئەنجامی ئەو لیکۆڵینەوانەی کە لەبارەی گەندەڵی لە تۆپی پێی ئەم وڵاتە ئەنجام دران، دەستبەسەر کرابوو.

خۆ دزینەوە لە باج بە چ شێوەیەک؟

گومان لەوە دا نییە، کە خۆدزینەوە لە باج رێکاری یاساییشی هەیە، بەڵام زۆربەی ئەو بابەتانەی کە لەم بەڵگانەدا ئاشکرا بوونە پەیوەندی راستەوخۆی \ بە شاردنەوەی ناوی کەسانی راستەقینەی خاوەن سەرمایەوە هەیە، کە ئەمە لە خۆیدا بە مانای بەدەست هێنانی داهات و خۆدزینەوە لە باجە.

بە پێی ئەم بەڵگانە، گومان دەخرێتە سەر دانانی ژمارەیەک کۆمپانیای رواڵەتی.ئەم کۆمپانیانە  لە راستیدا ناوەندێکی ئابووری راستەقینەن. تەنها کاری ئەم کۆمپانیانە بەرێوەبەرایەتی پارە و لە هەمان کاتدا شاردنەوەی شوناسی راستەقینەی کەسانی خاوەن پارە و سەرمایەیە.

کاردانەوەی ئەم کەسانە بەچ شێوەیەک بووە؟

مۆساک فۆنسیکا دەڵێت، کەمترین  گەندەڵی و ئاماژەیەک لەم بارەوە لە مێژووی ٤٠ ساڵەی ئەم کۆمپانیا نابیندەرێ و تاکوو ئێستاس لە رووی چالاکی نایاسایی تۆمەتی نەخراوەتە پاڵ، نە بە فەرمی و نە بە نافەرمی.

دیمتری پسکۆف، وتەبێژی پوتین لەم بارەوە رایگەیاندووە، کە ئەم راپۆرتانە ئەنجامی هەوڵی کۆمەڵیک رۆژنامەنووس و ئەندامانی چەند ریکخراوێکن کە بە دیاریکرای دەیانه وێ پوتین و رێبەریی ئەم وڵاتە بێ ئابڕو بکەن.

گۆنلاگسۆن، لە میانەی وتووێژی لە گەل کەناڵێکی تەلەفزیۆنی  سویدی رایگەیاندووە، کە هەموو چالاکیەکانی لایەنی یاسایی هەیە و پاشان وتووێژەکەی بەجێ هیشت.

فیفا رایگەیاندووە، کە خەریکی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەیە لە دامیانی. خودی دامیانی گوتویەتی: دوای ئەوەی کە تۆمەتبار کراوە پەیوەندی خۆی لە گەڵ جێگری فیفا داخستووە.

چ کەسانێک ئەم بەڵگانەیان بڵاو کردۆتەوە؟

ئەم ١١.٥ ملیۆن لاپەرەیە، بە تێکڕای لە لایەن زوددۆیچە تسایتۆنگ، رۆژنامەیەکی بەناوبانگی ئەڵمانی دەست کەوتووە و دواتر رادەستی کۆنسرسیۆمی نێودەوڵەتی رۆژنامەنوسیی لێکۆڵینەوەی کراوە.

ئەم کۆنسرسیۆمە، دواتر بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و تاوتوێکردنی ئەم بەڵگانە بۆ ماوەی یەک ساڵ  لە گەڵ رۆژنامەنووسان لە ١٠٧ ناوەندی میدیایی لە ٧٦ وڵات بە تایبەتی رۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی، هاوکاری و پەیوەندی تەواوی هەبووە.

بڵاوبوونەوەی ئەم بەڵگانە لە میژوودا بێ وێنەیە. بە جۆرێک کە بەڵگە ئاشکراکراوەکان لە لایەن ویکلیکسەوە، بە بەروارد لە گەڵ ئەم بەڵگانە بەرچاو نین. لە سەر یەک وردەکاری   ٢١٤ هەزار کەسی گەندەڵی کۆمپانیاکان، دامەزراوەکان و تراستەکانی جیهان بڵاو بۆتەوە.

کۆنترین زانیاریەکان کە لەم بەڵگانەدا هاتوون، دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٧  و لەو رێکەوتەش بە دواوە تا مانگی سێبتەمبەری رابردوو لە خۆیدەگرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com