نوچه‌نێت-هه‌ولێر
سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در هێرشده‌كاته‌وه سه‌ر مالیكی و حكومه‌ته‌كه‌ی و به تانه و ته‌شه‌ریشه‌وه ناویده‌هێنێت.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی لەیەک نزیكبوونه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در و نوری مالیكی سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه بڵاوبووه‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌مه ١٦ی نیسان ٢٠١٦ جارێكی‌تر موقته‌دا سه‌در هێرسی كرده‌وه سه‌ر نووری مالیكی و حكومه‌ته‌كه‌ی پێشووی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، سه‌در ده‌ڵێت “ئه‌ی له نێوچوون بۆ حكومه‌تی پێشوو و قائیدی زه‌رووره‌كه‌ی، ئه‌و پیاوه‌ی خاوه‌نی خواستی شكسخواردووی خولی سێیه‌می بوونه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانه”.
شایانی باسه مالیكی دوو خولی ته‌واو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو، به نیازبوو بۆ خولی سێیه‌میش ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیران، به‌ڵام خواسته‌كه‌ی شكستی هێنا و عه‌بادی حكومه‌تی پێكهێنا.