نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
حه‌نین ئه‌لقه‌دو په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی به‌در له په‌رله‌مانی عێراق، پێوایه گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی له عێراق له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی بۆه‌ته پێویستییه‌كی حه‌تمی، بۆ دروستكردنی حكومه‌تێكی به‌هێزی كارای دوور له هه‌ر ململانێیه‌كی حزبی كه خه‌ریكه گه‌لی عێراق له‌ناو ده‌بات.
ئه‌لقه‌دو هه‌روه‌ها گوتی “حزب حزبێنه و تایفه‌گه‌ری و ناوچه‌گه‌رێتی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی گه‌لی عێراقییان له ناوبردوه و به‌ره‌و هه‌ڵدێرییان بردوه و رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌شی نیه”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه “ده‌بێت لیژنه‌یه‌كی نیشتمانی دڵسۆز پێكبهێنرێت بۆ گۆڕینی ده‌ستور و داڕشتنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك كه رێگر بێت له به‌رژه‌وه‌ندخوازی حزبی و تایفه‌گه‌ری”.
ئه‌لقه‌دو ئه‌وه‌شی گوت “گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی یارمه‌تی گه‌ل ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆككۆمار به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هه‌ڵبژێرێت، ئه‌و سه‌رۆكه‌ش به‌پێی بنه‌ما و یاسای نیشتمانی حكومه‌ت دروست ده‌كات، كه ده‌بێته حكومه‌تێكی نیشتمانی به‌هێز و كارا.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا دەڵێت: دروستكردنی حكومه‌ت له لایه‌ن سه‌رۆككۆماره‌وه رێگر نابێت له دروستكردنی حكومه‌تی سێبه‌ر له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه كار له‌سه‌ر چاودێری كردن و به‌هێزكردنی ئه‌دای حكومه‌ت بكات.