نوچه‌نێت- سكای نیوز
شیكه‌ره‌وه سیاسییه‌كان پێیانوایه سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ركرده عێراقییه‌كان بۆ به‌یروت ، به ئامانجی گێڕانه‌وه‌ی رۆڵ بۆ حزبوڵڵا به فه‌رمانی ئیران، دوای ئه‌وه‌ی ئابڵوقه‌یه‌كی عه‌ره‌بی خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و حزبه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه میدیایی ئاماژه‌یان به سه‌ردانی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كردوه بۆ لوبنان، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و جواد شه‌هرستانی نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی شیعه عه‌لی سیستانی، كه له گه‌ڵ حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵای رێبه‌ری حیزبوڵای لوبناندا كۆبوونه‌وه.
لیستی سه‌ردانكه‌ران ناوی زیاتر له خۆ ده‌گرێت له سه‌ركرده عێراقییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی و نوێنه‌رانی سوپای پاسدارانی ئێران، ته‌نانه‌ت سه‌رچاوه عێراقییه‌كان باس له چوننی خودی نوری مالیكی ده‌كه‌ن بۆ به‌یروت.
ئه‌و سه‌ردانه نهێنییانه، پێده‌چێت ئامانجی رۆڵدانه به حزبوڵڵا بۆ ئاشته‌وایی كردن له نێوان شیعه‌كانی عێراق “به پشتیوانی و فه‌رمانی راسته‌وخۆی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئیران.
ئه‌و سه‌ردانانه بابه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان نوری مالیكی و سه‌در ده‌وروژێنن، به تایبه‌ت كه ئه‌وان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه قسه له گه‌ڵ یه‌كتر ناكه‌ن و ئه‌و دابڕانه‌ش قوڵتر بۆتەوه، له كاتی ناكۆكییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مان و دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی .
فه‌هران سه‌دید نوسه‌ر و توێژه‌ری عێراقی، پێیوایه ناردنی مالیكی و سه‌در بۆ لوبنان به ئامانجی گێڕانه‌وه‌ی رۆڵێكی دیاره بۆ حزبوڵڵا دوای ئه‌وه‌ی له‌رووی ئیقلیمی و عه‌ره‌بییه‌وه ناوی له‌ده‌ستداوه و له سوچوێكی ته‌سكدا گیری خواردوه.
سه‌دید هه‌روه‌ها وتی “ئه‌و سه‌ردانانه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله و پایه‌ی حزبوڵڵایه و ده‌یانه‌وێت وای ده‌ربخه‌ن كه خه‌مخۆرێكی ئه‌مینه و یارمه‌تی گه‌لی عێراق ده‌دات و ئاشته‌وایی نێوان پێكهاته‌كانی ده‌كات، له‌كاتێكدا لایه‌نی سه‌ره‌كی كێشه‌كانی عێراق میلیشیا شیعه‌كانه”.
عه‌لی ئه‌مین، رۆژنامه‌نوسی لوبنانی و به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینی پێگه‌ی “جنوبیه”ی لوبنانی دووپاتی كرده‌وه كه “حزبوڵڵا ئابڵوقه‌یه‌كی عه‌ره‌بی له‌سه‌ره، ئێران ده‌یه‌ویت رۆڵێكی دیار و بنچینه‌یی بۆ بگێڕیته‌وه له‌سه‌ر ئاستی ئیقلیمی به تایبه‌تی له عێراق”.
ئه‌مین هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “هه‌وڵی ئێران بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی شیعه‌یه كه بابه‌تێكی په‌یوه‌نداره به عێراقه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات بۆ ده‌رخستنی رۆڵی حزبوڵڵا له‌سه‌ر ئاستی ئیقلیمی”.
به‌ڵام ئه‌مین ده‌پرسێت “حزبوڵڵا ئه‌گه‌ر بتوانێت كارێك له عێراق ئه‌نجام بدات، ئایا ناتوانێت ئه‌و قه‌یرانه‌ی له لوبنان هه‌یه چاره‌سه‌ری بكات؟”.
هه‌ندێك له شیكردنه‌وه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و سه‌ردانانه بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی “ماڵی شیعه‌ی عێراق”ه، هه‌روه‌ها كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌یه كه سه‌در هه‌ڵیگیرساندوه به سو‌ر بوونی له‌سه‌ر چاكسازییه‌كان.
هاتنه ناوی حزبوڵڵا به ناو كێشه‌كانی عێراق، تاران ئه‌ركی كردنه‌وه‌ی گرێكانی تؤڕه به‌ناویه‌كداچووه‌كه‌ی عێراق ده‌سپێرێت به نه‌سروڵڵا، ئه‌ویشی به خواست و ئاره‌زووی ئێران له گه‌ڵی ده‌ڕوات، ئه‌م كاره‌ش ئه‌گه‌ر رووبدات خزمه‌تی ئێران ده‌كات و رۆڵی ئه‌و حزبه‌ش له ناوچه‌كه‌دا كارا ده‌كات و زیاتر ده‌یچه‌سپێنێت.