شپیگڵ: ژمارەیەک لە شوفێرانی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا لایەنگری داعشن

0

نوچەنێت-تسنیم

هەفتەنامەیەکی ئەڵمانی ئاشکرای دەکات بە پێی هەندێک بەڵگە ژمارەیەک لە شوفێرانی تایبەتیی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا لایەنگری داعشن و دوو کەس لەم شوفێرانە تا ئێستا لە سەرکارەکانیان دەرکراون.

بە پێی راپۆرتی هەفتەنامەی شپیگڵ، پەرلەمانی ئەوروپا دوای ئەوەی کە لە مەسەلەی هاتووچۆ و گواستنەوەی نوێنەران هەستی بە کەلێنی ئەمنی کردووە، بڕیار داوە کە دامەزراندنی هێزی کار بۆ بەشی گواستنەوە لە دەستی کەرتی تایبەت دەربێنێت و بۆ خۆی راستەوخۆ بەرپرسایەتی ئەم کارە لە ئەستۆ بگرێت.

بە پێی زانیارییەکان ژمارەیک لەو شۆفێرانەی کە کاروباری گواستنەوە و هاتووچۆی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا رادەپەڕێنن لایەنگری گروپی داعشن، کە تا ئێستا دوو کەسیان لە سەر کار دەرکراون.

بە گوێرەی راپۆرتی شپیگڵ، ئەم دوو شۆفێرە سی دی بانگەشە و بروشۆری داعشیان لێ ئاشکرا بووە. شپیگڵ بە پشت بەستن بە چەندین کەسی جێی بڕوا، ئەم زانیارییانەی خستۆتەڕوو.

پەرلەمانی ئەوروپا تا ئێستا بەرامبەر بەم راپۆرتە هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com