نوچەنێت-دەنگی ئەمریکا
ئەشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە سەردانی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،بە مەبەستی تاوتوێ کردنی شەڕی دژ بە داعش رۆژی شەممە گەیشتە ئەبو زەبی پایتەختی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.
ئەشتۆن کارتەر لەم سەردانەیدا بڕیار وایە سەردانی بنکەی سەربازی زەفەرە بکات، کە لە لایەن هاوپەیمانێتی جیهانی دژ بە داعشەوە بۆ بۆمبارانکردنی بنکەکانی داعش بەکارهێنراوە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە درێژەی سەردانەکەی دەچێتە ریازی پایتەختی سعودیە تا لە گەڵ باراک ئۆباما،سەرۆککۆماری ئەمریکا، خوازیاری بەشداریکردنی وڵاتانی ناوچەی کەنداو ببێ بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە لە لایەن داعشەوە کاول کراون.
وەزیری بەرگری ئەمریکا، هەروەها لە پلانیدایە سەبارەت بە شەڕی دژ بە داعش لە گەڵ ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کۆببێتەوە.