کۆبونەوەی پەرلەمانتارە مانگرتووەکان شکستیهێنا  

0

نوچەنێت

کۆبوونەوەی پەرلەمانتارە مانگرتووەکانی پەرلەمانی عێراق، کە بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە 16-4-2016 بۆ گۆڕینی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت، بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەنجام نەدرا و بۆ رۆژی دووشەممە 18-4-2016 دواخرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان”بەشێک لە پەرلەمانتارانەی واژۆیان لەسەر کۆبوونەوەی پەرلەمانتارە مانگرتووەکان کردبوو پابەند نەبوون بە واژۆکانیان و هەندێکیان پاشەکەشەیان کرد و نەچوونە کۆبوونەوەکە بۆیە کۆبوونەوەکە شکستیهێنا”.

باس لەوە دەکرێت “زیاتر لە 170 پەرلەمانتارە واژۆیان کۆکردەوە بۆ کۆبوونەوەکە، بەڵام کەمتر لە 130 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەکە بوون و کوتلەی فەزیلە پاشگەزبوونەوە لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە”.

هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە “هەندێ لەو پەرلەمانتارانەی لە رۆژانی پێشووتر واژۆیان کردبوو، بۆیان دەرکەوتووە کە مانگرتووەکان ئاراستەی مانگرتنەکەیان گۆڕیوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com