ئەگەری کشانەوەی فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عیراق هەیە

0

نوچەنێت

فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق، لە ماڵی ئارام شێخ محەممەد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و هەڕەشەی کشانەوە لە حکومەتی عێراق دەکەن.
بەپێی سەرچاوەیەک لەکۆبوونەوەکە، فراکسیۆنە کوردییەکان سەرقاڵى بڕياريكى يەكلاكەرەوەن و هەڕەشەی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەکەن.
سەبارەت بە ئەو کەسانەی کاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، فراکسیۆنە کوردییەکان رایانگەیاندووە “لەدەرەوەی ئیرادەی خەڵکی کوردستان هیچ کاندیدێک قبوڵناکەین”.

فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق رایانگەیاندووە “ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق روویداوە یاسایی نییە و، لە ئەگەری تەواو بوونی رێژەی یاسایش دانی پێدا نانێین”.
هەر بەپێی سەرچاوەکە لە نێو کۆبوونەوەی سەرۆک فراکسیۆنەکان، ئەگەری هەیە بەیاننامە یان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لەلایەن فراکسیۆنە کوردییەکانەوە ئەنجامبدرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com