نوچە-رادیۆ فەردا
هەواڵدەریی ئینتەرفەکسی روسی بە پست بەستن بە ماڵپەری باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مۆسکۆ، باس لە وتووێژی نێوان تاران لە گەڵ مۆسکۆ دەکات بە مەبەستی کڕینی فڕۆکەی شەرکەر وتانک لەم وڵاتە.
بە پێی ئەم راپۆرتەی ئینتەرفەکس، کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری جۆری ئێس.یو-٣٠ ئێس ئێم وتانک جۆری تی-٩٠ لە ماینەی سەردانیی وەزیری بەرگری ئێران بۆ روسیا بکەوێتە بەر باس وگفتوگۆ.
بڕیار وایە حسێن دێهقان، وەزیری بەرگری ئێران ٢٦ی ئەپریل سەردانی روسیا بکات.
لە رۆژانی رابردووشدا، حسێن جابری ئەنساری، وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لە قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی نێوان ئێران و روسیا کرد، بۆ رادەستکردنی سیستەمی بەرگری ئێس ٣٠٠ بەم وڵاتە.