نوچەنێت
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی جیهان ئه‌نجلینا جولی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك فه‌یسبووك و تویته‌ر، هاوسه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌نده به تووندی هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌مردووه.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئیرم نیوز، بەشێکی زۆر لە به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌رو فه‌یسبوك باسیان له‌وه كردبوو، كه ئه‌نجلینا جولی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كردووه و هه‌وادارانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده تووشی شۆك بوون. به‌ڵام هه‌ر زوو براد بێت و برایه‌كی ئه‌نجلینا هه‌واڵه‌كه‌یان به‌درۆخستۆته‌وه و رایگه‌یاندووه، كه ئه‌نجلینا نه‌مردووه به‌ڵام له ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
براد بێت له‌باره‌ی نه‌خۆشی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، كه ئه‌نجلینا به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت و له ژێر چاودێری پزشكیدایه و نه‌خۆشییه‌كه‌شی مه‌ترسیداره، به‌ڵام نه‌مردووه.
له ماوه‌ی رابردوودا میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، كه ئەنجلینا جولی دەرهێنەرو ئەکتەری ئەمریکی بەهۆی نەخۆشییەوە تووشی رووخانی دەروونی بووەو، نزیک بووەتەوە لەوەی پەکیبکەوێت.
پێگەیەکی هەواڵیی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، کە جولی تووشی بێئومێدبوونێکی دەروونی گەورە بووە بەهۆی نەخۆشیەوەو ژیانی بەتەواوی کەوتووەتە مەترسیەوە.
ماڵپەری “ئیرنکلیس” وێنەیەکی ئەنجلینا جولی تەمەن 41 ساڵی بڵاوکربووه رایگەیاندبوو، کە ئەو ئەکتەرە بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە لەو وێنەیەدا بەڕوونی دەردەکەوێت کە ئەو لاوازبوونەی ئاسایی نییەو دیارە کێشەیەکی گەورەی تەندروستی هەیە.
لە ماوه‌ی رابردووش‌دا پێگەی هەواڵییە جیهانیەکان ئاشکرایانکرد، کە ئەنجلینا جولی کێشی زیاد لە پێویست دابەزیوەو، ئارەزووی بۆ خواردن بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوەو نزیک بووەتەوە لە مردن.