نوچەنێت
ئاژانسەکانی هەواڵ لەتورکیا دوێنێ هەواڵی تەقینەوەیەکی گەورەیان لە تورکیا ڕاگەیاند و لە هەواڵەکاندا ئاماژە بەوە کرا کە تەقینەوەکەی دوێنێ هەینی لە ئەنجامی بۆمبێكی چێندراو کە تەقییەوە بە کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا و لە ئەنجامدا شەش سەربازی دەوڵەتی تورکیا بوونە قوربانی.
ئاژانسەکانی هەواڵ لە تورکیا لەڕێگەی ئاماژە کردنیان بە ڕوودانی تەقینەوەکە ئاماژەش بەوە دەکەن لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا 4 سەربازی تورکیا کوژراون و دوانی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵەکانی نێوخۆی تورکیا تەقینەوەکە لەنێوان هەردوو گوندی تاشێڵك و یارێز ڕوویداوە و دەست بەجێ لەدوای تەقینەوەکە هێزێكی تایبەت ڕەوانەی ناوچەکە کراوە و تا ئێستاش لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامی هەیەو هیچ لایەنێكیش تەقینەوەکەی نەخستووەتە ئەستۆی خۆی.