لوتکەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی کۆتایهات و ئێران تۆمەتبارکرا

0

نوچەنێت
لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی کۆتاییهات و لە راگەیێندراوی کۆتایی لووتکەکەدا رەخنە لە ئێران گیرا و بە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی دراوسێ تۆمەتبارکرا.

لە راگەیێندراوی کۆتایی لووتکەکەدا كە بەسەرۆكایەتی ئەردۆغان بوو، رەخنە لە لێدوانە تووندەکانی ئێران گیرا لە دوای بڕیارەکانی دادگای سعودیە بۆ لەسێدارەدانی ژمارەیەک کەسایەتی شیعە لەو وڵاتەدا و، هەڵوێستی ئێران بە “دەستوەردان لە کاروباری سعودیە بەشێوەیەکی ئاشکرا و پێشێلکردنی رێککەوتنەکانی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و نەتەوەیەکگرتووەکان” داندرا.

هەروەها ئێران سەركۆنەكرا بەهۆی ئەوەی “دەستوەردەدات لە کاروباری بەحرەین، یەمەن، سووریا، سۆماڵ و وڵاتانی دیکەی رێکخراوەکە و بەردەوامە لە هاوكاریكردنی گرووپە تیرۆرستییەکان”.

هاوكات وڵاتی ئەرمینیاش سەرکۆنەکراو و جەخت لەسەر سەربەخۆیی خاکی ئازەربایجان کرایەوە، داواش لە ئەرمینیا کرا “دەستبەجێ هێزەکانی لە قەرەباخ کە خاکی ئازەربایجانە بکێشێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com