ئۆباما سەردانی سعودیە دەکات

0

نوچە-باشگاه خبرنگاران

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسا، کۆشکی سپی رایگەیاندووە کە باراک ئۆباما،سەرۆکی ئەمریکا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، سەردانی سعودیە  دەکات و لە گەڵ سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعودیە کۆدەبێتەوە.

بڕیار وایە، باراک ئۆباما بەشداری  لە دانیشتنی لوتکەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو بکات. ئەم سەفەرەی بۆ سعودیەم بە چوارەمین سەردانی فەرمی ناوبراو بۆ ئەم وڵاتە هەژمار دەکرێ و، لە دانیشتنی داهاتودا بڕیاڕە لە گەڵ شای سعودیە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم  وچارەسەری کێشە و ململانێکانی سوریا،عێراق و یەمەن گفتوگۆ بکەن.

کۆبوونەوەی ریاز، درێژەی دانیشتنی پێشووترە کە لە مانگی مای ٢٠١٥ لە کەمپ دەیڤید بە بێ بەشداری شای سعودیە بەرێوەچوو.

راب مالی،راوێژکاری سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو لەم بارەوە گەتویەتی: لە دانیشتنی کەم دەیڤیدەوە تاکوو ئێستا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.هەروەها پێیوایە کە ئەم پێشکەوتنە لە سوریا بەرچاو بووە و یەمەنیش لە چاو ساڵی رابردوو دۆخیکی باشتری هەیە.

بە پێی راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپی، ئۆباما دوای کۆتایی سەردانەکەی بۆ سعودیە سەردانی لەندەن دەکات و لە گەڵ دەیڤید کامرۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کۆدەبێتەوە.

کۆشکی سپی ئەوەشی خستۆتە روو کە ئۆباما بە مەبەستی گفتوگۆ لە گەل ئەنجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا سەردانی هانۆڤێر دەکات و، بابەتی داعش و چۆنیەتی روبەروبوونەوەی تیرۆریزم تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەیان دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com