نوچەنێت
عه‌بادى له راگه‌یاندراوێكى نوێ‌دا ئاماژه به‌ناوى پێشمه‌رگه و سه‌ركه‌وتنه‌كانى ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، چاكسازییه‌كان به‌مه‌به‌ستى پشتگیریكردنى وڵاته له تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى دارایی و ئابوری و پشتیوانیكردنى هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی خەباتگێڕە له سه‌ركه‌وتنه‌كانیان.
حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ، له راگه‌یەندراوێكى نوێ‌دا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى راگه‌یاندنه‌كه‌یه‌وه ئه‌مشه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاند “ده‌ستمان كردووه به چاكسازی سه‌رتاسه‌رى، كه ده‌بوو گۆڕانكاری وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌ڵقه‌یه‌كی بچووكى ئه‌و چاكسازییانه بێت، به‌ڵام كه بگاته ناكۆكی و دابه‌شبوون، ئه‌وه پێچه‌وانه‌ى چاكسازییه‌كانە كه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین”.
عه‌بادى، له درێژه‌ى راگه‌یەندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت “چاكسازییه وه‌زارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه پاڵ به حكوومه‌ته‌وه بنرێ بۆ پێشه‌وه و هاوكارى وڵات بكرێت، له تێپه‌ڕاندنى ئه‌و قه‌یرانه دارایی و ئابوورییه‌ى كه رووبه‌ڕووى وڵاتانى هه‌نارده‌ى نه‌وت بووه‌ته‌وه”.
هه‌روه‌ها پێیوایه كه چاكسازییه‌كان، بۆ پاڵپشتیكردنه له‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌ورانه‌ى كه هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدى میلـلى و پێشمه‌رگه‌ى خه‌باتگێڕ به‌ده‌ستیان هێناوه.