نوچە-فارس
ژەنەڕاڵی خانەنشین کراو، ری ئاودیرنۆ، کە پێشتر سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزەچەکدارەکانی ئەمریکا بووە لە لێدوانێکدا دەڵێت، شکست هێنان بە داعش پێویستی بە بوون و بەشداری ٥٠ هەزار هێزی زەمینی هەیە.
سەرۆکی پێشووی ئەرکانی گشتی هێزەچەکدارەکانی ئەمریکا، لە کاتێکدا ئەم لێدوانە دەدات کە باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە داعش لە دوای ئەوەی کە لە لایەن ئەمریکا و،هێزەکانی هاوپەیمانەوە هێرشی کراوەتە سەر زۆرتر کەوتۆتە دۆخێکی بەرگریکارانەوە.