زۆرێک لەهونەرمەندە بەناوبانگەکان پەیوەندیان لەگەڵ باوکیان باش نەبوە

0

نوچە.نێت

 

ماڵپەری  ئەلکترۆنی بۆ رۆژنامەیەکی ئیتاڵی”لا ريبوبليكا”، ناوی کۆمەڵێک هونەرمەندی هولیوود ئاشکرا دەکات ، کە پەیوەندی لەگەڵ باوانیان خراپ بوە، پەیوەندیەکە گەشتوەتە رادەیەک کە رقیان لەیەک بێتەوە. 

پەیوەندی ئەکتەری بەناوبانگی هولیوود ئەنجلینا جولی لەگەڵ باوکی”جون فويت” زۆر خراپ بوە تەنانەت ماوەی ١٠ ساڵی خایاندوە، باوکی ئەنجلینا لە زۆربەی دیدارەکاندا باس لەوە دەکات کە کچەکەی کێشەی دەرونی هەبوە و داوای یارمەتی لە باوکی کردوە. بەڵام لە ئێستادا پەیوەندیان باش بوە.
27681e22-1430-409f-8d72-cf935bed5911

پەیوەندی گۆرانی بێژی بریتانی ئەدیل، لەگەڵ باوکی کە لە ساڵی ١٩٩٩پەیوەندیان نامێنێ. لەوکاتەوە تائێستا ئەدیل پەیوەندی نیە لەگەڵ باوکی، دەشڵێت کە هەرگیز لێی خۆش نابێت چونکە بەجێی هێشتون”.

 
ihoop

پەیوەندی ئەکتەری بەناوبانگ جنيفر ئەنيستون لەگەڵ دایکی، کە ئەویش ئەکتەرێکێ بەناوبانگە”نانسي دو”، جنیفەر بۆ یەک جاریش باسی دایکی نەکردوە، هەتا بەم دواییانە، دایکی کتێبێکی بەناویFrom Mother and Daughter to Friends: A Memoir   بڵاوکردەوە، کەباس لە پەیوەندیە سەختەکەی خۆی دەکات لە کتێبەکدا، بەڵام وا دیارە خنیفر هیچ هەستێكی بۆ دایکی نەبوە تەانەت بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریەکی لەگەڵ هونەرمەندی ئەمریکی” جاستين تيرو” دایکی دەعوەت نەکرد بێتە ئاهەنگەکەی.
0e594c30-08db-4911-908f-b345cbb0fe82

پەیوەندی گۆرانی بێژی پۆپی ئەمریکی مایکل جاکسۆن لەگەڵ باوکی “جو” زۆر خراپ بوە، تەنانەت زۆرجار مایکل لە دیدراەکانیدا باسی لە هەڵسوکەوتی باوکانی کردوە بەرامبەر بە مناڵەکانی.
e1b6a6c6-5f63-482e-9216-bea37a8cf9bd

پەیوەندی نێوان لیندسی لوهان و “مایکل”ی باوکی، زۆر خراپ بوە تەنانەت پەیوەندیان بەجۆرێک بوە بابەتەکە گەشتە دادگا.
26c4c259-2934-4e60-ab1a-ddabb5009cf2

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com