نوچە-دیپلماسی ایرانی
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکات، کە سەرۆککۆماری سوریا دەبێ بەرزاییەکانی جەولان لە بیر بەرێتەوە چون ئیسرائیل لەم ناوچەیە پاشەکشە بکات.
بە گوێرەی ئاژانسی تەسنیم، میدیاکانی ئیسرائیل لەم بارەوە رایانگەیاندووە، کە بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا لە میانەی دانوستانەکانی لە گەڵ بەرپرسانی رۆژئاوا لە پەیوەندی لە گەڵ ئاگربەست لەم وڵاتە، خوازیاری ئەوە بووە کە دەبێ دان بە داگیرکردنی بەرزاییەکانی جەولان و رادەستکردنەوەی لە لایەن ئیسرائیلەوە بنێن.
بە گوێرەی رۆژنامەی”اسرائیل الیوم”بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم داواکاریەی ئەسەد گوتویەتی: ئەسەد دەبێ ئەم بابەتە لە بیر خۆی بباتەوە.
بە گوێرەی زانیاریەکان،ن ەتانیاهۆ لە پەیوەندیەکی تەلەفونی لە گەڵ جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە روداوی لەم چەشنە روونادات و ئیسرائیل هەرگیز لەم بەرزاییانە پاشەکشە ناکات.