نوچە-مێهر
حامید کارزای سەرۆککۆماری پێشووی ئەفغانستان، کۆتایی مانگی ئاپریل وێڕای شاندێک سەردانی روسیا دەکات.
بە گوێرەی بڵاوکراوەی”ئەفغانستان رو”حامید کارزای، سەرۆککۆماری پێشووی ئەفغانستان لە بەرنامەیدایە، وێڕای ژمارەیەک لە هاوکاران و ئەندامانی پێشووی کابینەکەی سەردانی روسیا بکات.
کارزای رۆژانی ٢٠ بۆ ٢٢٧ ئەم مانگە،بە مەبەستی بەشداری لە کۆنفڕانسی میدیا فۆرم، سەردانی کازاکستان کرد و بڕیار وایە لە رۆژانی ٢٣ تا ٣٠ مانگ سەردانی روسیا بکات.
میدیا فۆرم، دانیشتنی رۆژنامەوانی ئورئاسیا، بە بەشداری ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپی و ئاسیا بەرێوەچوو.