نوچە-رادیۆ فەردا
سەرۆککۆماری ئەمریکا دەڵێت، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە شەڕی دژ بە داعش باڵادەستن و ئەم باڵادەستیەش هۆکارێکە بۆ لەناوبردنی سەرکردەکانی داعش و خودی گروپەکە.
باراک ئۆباما، لە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو بۆ نووسینگەی مەرکەزیی”سی ئای ئەی” رایگەیاندووە، کە داعش لە دۆخی بەرگریدایە و ئێمەش لە دۆخی هێرشبەرانەداین. جەختیش لەوە دەکاتەوە کە هەوڵی پاراستنی ئەم باڵادەستیە دەدەین.
سەرۆککۆماری ئەمریکا ئەوە ئاشکرا دەکات، کە لە رۆژان و هەفتەکانی داهاتوو ژمارەیەک زیاتر لە سەرکردەکانی داعش دەکەن ئامانج و دەڵێت: سەرکردەکانی داعش رۆژانە کە لە خەو هەڵدەستن، لەوە تێدەگەن کە لەوانەیە ئەو رۆژە رۆژی کۆتایی هێنان بە تەمەنیان بێت.
لە رۆژانی رابردووا، ئانتۆنی بلینکەن، جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا وێڕای ئامادەبوونی لە کۆنگرێسی ئەم وڵاتە، لە لێدوانێکدا رایگەیاند کە بە پێی بەراوردەکان دەوڵەتی ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠١٤ بەداوە ژمارەی هێزەکانی داعش رووی لە کەمی بووە.