0

باراک ئۆباما: سەرکردەکانی داعش هەست دەکەن شەڕ بۆ کەیسێکی شکستخواردوو دەکەن

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ژمارەیەک سەرکردەی رێکخراوی توندڕەوی داعش نهێنییەکانی رێکخراوەکە ئاشکرا دەکەن.

باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ تیمە ئاسایشییەکەی لە بارەگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکی، رایگەیاند، لە شەڕ دژی داعش لە هەر شوێنک بێ، بەردەوام دەبێت و بەرپرسە ئەمنییەکان پلانی خۆیان دادەنێن.

باراک ئۆباما ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە تایبەتییە جەنگییەکان، ژمارەیەک سەرکردەی باڵای داعشیان دەستگیر کردووە و ئەوانیش کۆمەڵێک نهێنیی رێکخراوەکەیان ئاشکرا کردووە.

هەروەک سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئاشکراکردنی ئەو زانیارییانە لەلایەن سەرکردە دەستگیرکراوەکانی داعشەوە بووەتە هۆی بۆردومانکردنی ژمارەیەک بنکە و بارەگای هەستیاری رێکخراوەکە و، وێرانکردنی سەرچاوە دارایی و سەربازییەکانیانەوە.

باراک ئۆباما پێیوایە، داعش رووی لە لاوازبوون کردووە و چیدی چەکدارەکانی شەڕ بۆ ئەو رێکخراوە ناکەن، چونکە تێگەیشتوون، کە شەڕ بۆ کەیسێکی شکستخواردوو دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com