کڵچدار ئۆغڵو داوا لە هەدەپە دەکات دەنگ بە لابردنی پارێزبەندی بدات

0

نوچەنێت
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری رایدەگەیێنێت” ئەگەر کاربکرێت بۆ ئەوەی پارێزبەندی تەواوی پەرلەمانتاران و وەزیری ئێستا و پێشوتر هەڵبگیرێت ئەوا پشتگیری لەو هەنگاوە دەکەین و رەخنەی لە ئاک پارتی گرت کە ناوێرێت هەنگاوێکی لەوشێوەیە بنێت.

لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا، کەمال کڵچدار ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری گوتی: “هەڵگرتنی پارێزبەندی دەخوازین، سیاسی دەبێت باج بدات، ئێمەش لە باجدان ناترسین. دادگای ناسەربەخۆ، نوسەرەکان زیندانی دەکات، ئێمەش زیندانیمان لە بەرچاوگرتووە”.

کڵچدارئۆغڵو، داوای کرد کە پارێزبەندی سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانیش هەڵبگیرێت و گوتی: “ئەگەر ئازان دەڵێن با پارێزبەندی وەزیرەکانی پێشوش هەڵگرین. ئەگەر رازی بوون بەمە، ئێمە بە بەڵێ دەنگیان بۆ دەدەین، ئیتر دوای هەڵگرتنی پارێزبەندی با زیندانیشمان بکەن”.

کڵچدارئۆغڵو داوای لە هەدەپەش کرد کە بە “بەڵێ” دەنگ بە داواکارییەکەی ئاک پارتی بدات.

کڵچدارئۆغڵو هەروەها دەڵێت: هەرچەندە ئێمە داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی هەموان دەکەین، بەڵام بە بەڵێ دەنگ بە داواکارییەکەی ئاکەپە دەدەین، چونکە ئەوان دەیانەوێت پارێزبەندی پەرلەمانتارانی هەدەپە هەڵگرن، ئەگەر دەنگیان پێ نەدەین، هەرا دەنێنەوە گوایە ئێمە پشتگیری لە هەدەپە دەکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com