نوچەنێت
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا به‌شێوه‌ی هێرشبه‌رانه‌و زۆر له نزیكه‌وه به‌سه‌ر كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری “دۆناڵد كۆك”ی ئه‌مریكیدا ده‌سوڕێنه‌وه. كۆشكی سپیش له‌و باره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
هاوكات به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كات كه وتویژی گه‌رم ده‌ستی پێكردووه له ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكادا، له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پێویست ده‌كات گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه بڵاو بكرێته‌وه تا هه‌مووان له راده‌ی مه‌ترسیه‌كه ئاگاداربن یان نا؟.
سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كان گوتوویانە: فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی روسی له به‌رزی ته‌نها 75 پێیه‌وه له فڕۆكه هه‌ڵگره‌كه‌ی ئه‌مریكاوه فڕیوه، گرته ڤیدیۆییه‌كان دوو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان تۆماركردوه، رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو، له ده‌ریای به‌لتیك رووداوێكی هاوشێوه روویداوه به‌ڵام له به‌رزییه‌كی زیاتره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایشی كرد كه‌له‌و كاته‌دا فڕۆكه‌یه‌كی پۆڵه‌ندی له‌سه‌ر فڕۆكه هه‌ڵگره‌كه بووه، ئه‌وه‌ش ره‌نگه به‌ڵگه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه روسه‌كان بیانه‌وێت په‌یامێك ئاراسته‌ی پۆڵه‌ندا بكه‌ن.
جۆش ئیرنست، وته‌بێژی فه‌رمی كۆشكی سپی، له‌وباره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە: ئه‌و رووداوه به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌یه له گه‌ڵ بنه‌ماكانی پیشه‌گه‌ری سوپاكانی جیهاندا، به‌تایبه‌تی كاتێك له نزیكی یه‌كه‌وه و له ناو ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌بن.