نوچە.نێت
هونەرمەندی سوری ئەصالە نەصری ئاشکرایکرد کە” زیاتر بە دەست خەڵکی وڵاتەکەی خۆیەوە، بریندار کراوە”
ئەو هونەرمەندە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئەنتەرنێت، نوسیویەتی کە ” ئەو کەسانەی کە زیاتر خۆشم ویستون لە دڵەوە لەگەڵ خۆشی و ناخۆشیەکانیاندا بووم ، ئەو کەسانەن کە زیاتر بیرنداریان کردووم ئەوانیش خەڵکەکەی خۆمن ، خەڵکی سوریا”
شایەنی باسە ئەصالە نەصری یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە لەبەرەی ئۆپۆزسیۆنە و پەیامەکانی دژی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریایە بۆیە لەلایەن خەڵکی سوریاوە زیاتر هێرشی راگەیاندن دەکرێتە سەری.
