نوچه‌نێت-ده‌یلی بیست
گۆڤاری به‌ناوبانگی ده‌یلی بیستی ئه‌مریكی، ئاماژه بۆ ته‌حه‌دداكانی به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، قه‌یرانی دارایی هه‌رێم له داعش مه‌ترسیدارتره له‌سه‌ر كوردستان، داواش له وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كات له‌م رووه‌وه پشتیوانیی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
گۆڤاره‌كه ده‌ڵێت، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رووبه‌ڕووی داعش وه‌ستاوه و به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام ئابووری هه‌رێمه‌كه به‌ره‌و داڕمانه و به‌ره‌و ئاستێكی مه‌ترسیدار له خراپی ده‌ڕوات.
قوباد تاڵه‌بانی به نووسه‌رانی بابه‌ته‌كه‌ی ده‌یلی بیستی گوتووه، كه وڵاته‌كه‌ی رووبه‌ڕووی گرفتی ئابووری گه‌وره بووه‌ته‌وه، ئه‌ویش له ئه‌نجامی بڕانی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غدا.
خه‌رجی زۆر
قوباد تاڵه‌بانی گوتوویه‌تی، هه‌رێم به‌ده‌ست خه‌رجی زۆری هێزه سه‌ربازییه‌كان و ئاواره‌كانه‌وه ده‌ناڵێنێ و نرخی نه‌وتیش زۆر نزمه.
تاڵه‌بانی سەبارەت بە بودجەی هەرێم گوتویەتی، بودجه‌ی هه‌رێم روبه‌ڕووی كورتهێنانێكی ئه‌وتۆ بووه‌ته‌وه، كه فه‌رمانبه‌ران به چه‌ند مانگێك مووچه‌یه‌كیان پێده‌درێ، ئاماژه‌شی به پلانه‌كانی چاكسازی ئابووری و رێوشوێنه‌كانی جێبه‌جێكردنیان كردووه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
نووسه‌رانی بابه‌ته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه‌ی قورسایی زۆری له‌سه‌ر هه‌رێم درووستكردووه، له‌لایه‌كه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رمانبه‌ری بندبواره، له‌لایه‌كیتر خۆدزینه‌وه‌ی خه‌ڵكی له دانی باج.
ئه‌وان داوا له وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كه‌ن، هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئێستا كه پێشمه‌رگه‌ی كورد له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدان.