سبەی حەیدەر عەبادی لە دانیشتنی پەرلەمان ئامادە دەبێت

0

نوچەنێت

بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئێوارەی رۆژی چوارشەممە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتووێکردنی داواکاری پەرلەمانتارانی مانگرتوو، بەهەڵوەشاندنەوە و گۆڕینی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆدەبێتەوە. ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان ئامادە دەبێت.

نیازی معمار ئۆغڵو، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داواکاری پەرلەمانتارانی مانگرتووی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە بۆ تاوتووێکردنی ئاراستەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانکردووە “.

بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق گوتی” سەرۆکی پەرلەمان بە سەرۆکوەزیرانی راگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە 14-4-2016 ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە داوای پەرلەمانتارانی مانگرتوو، بەهەڵوەشاندنەوە و گۆڕینی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com