شەڕە بۆکس لەنێوان پەرلەمانتارانی کوردو دەوڵەتی یاسا رویدا

0

نوچەنێت

سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق دەکات بچێتە پەرلەمان و، لەنێو پەرلەمانی عێراقدا شەڕ و ئاڵۆزی دروست بووە.

بەپێی زانیارییەکان، لە پەرلەمانی عێراق، شەڕ لەنێوان پەرلەمانتارانی کورد و پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، دروستبووە.

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی بەهۆی پشێوییەکان، بۆ ماوەی یەک کاژێر دواخرا.

–  بەپێێ هەواڵەکان، شەڕەبۆكس و شەڕ بوتڵە ئاو لەنێوان عالییە نوسەیف و چەند پەرلەمانتارێکی کورد دروستبووە. دوای ئەوە ژمارەیەك پەرلەمانتاری دیكەی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا خۆیان لە شەڕەكەوە گلاندووە.

– بەشێك لە پەرلەمانتاران داوادەكەن، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بگۆڕدرێت، بەشێكی دیكەشیان داوادەكەن متمانە لە عەبادی وەربگیرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13-4-2016 لەسەر داواكاری 61 پەرلەمانتار، پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و، دەنگدان لەسەر كاندیدەكانی حەیدەر عەبادی ئەنجامدەدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com